دەستبەسەرکردنی دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی سەقز لە بۆکان

دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی مامۆستا حەسەن ئەمینی و مامۆستا مەحیەدین محەممەدزادە، لە شاری بۆکان و

١١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢٠:٠٦

 

هەنگاو: شەممە، ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی مامۆستا حەسەن ئەمینی و مامۆستا مەحیەدین محەممەدزادە، لە شاری بۆکان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، مامۆستا حەسەن ئەمینی، پێشنوێژی گوندی "مەلالەر" و مامۆستا مەحیەدین محەممەدزادە، پێشنوێژی گوندی "نۆبار"ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو مامۆستای ئایینییەی خەڵکی شاری سەقز بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادەوەری و یاسایی دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ دوو مامۆستا ئایینییە، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە