بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی ئەهوەن دەشتی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت کوژرا. بە هەژ

١٣ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی ئەهوەن دەشتی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت کوژرا. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە ڕێژەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ماوەی نۆ مانگدا لە سنووری بانە کوژراون گەیشتە ١٧ کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٣) ئەهوەن دەشتی کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی (میرەدێ) سەر بە شاری بانە لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار تەرمی ئەم کۆڵبەر کە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێ کراوە، تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵە تا ئێستا، ١٧ کۆڵبەر لە سنووری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە