کوژرانی ژنێکی لاوی خەڵکی شاری ئورمیە لەلایەن خەزوورەیەوە

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی ڕۆیا ئەمینی دوای دروستبوونی دەمەقاڵەیەک لەنێوانیاندا، لەلایەن خ

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٣:٠٥

 

هەنگاو: شەممە، ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی ڕۆیا ئەمینی دوای دروستبوونی دەمەقاڵەیەک لەنێوانیاندا، لەلایەن خەزوورەیەوە بە سێ گوللەی چەک کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ١٧ی سەماوەزی ٢٧٢٣ (٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، ڕۆیا ئەمینی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "هەنگەرەوان"ی سەر بە ناوچەی سێرۆی شاری ئورمیە، لەلایەن خەزوورەیەوە بە ناوی سەرباز بادووزادە، کوژراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕۆیا ئەمینی لە گوندی "کورانە"ی سەر بە ناوچەی سیلڤانای ئورمیە بە سێ گوللەی چەک لەلایەن خەزوورەیەوە کوژراوە.

دوای کوشتنی ئەو ژنە لاوە، تاوابنارەکە شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتووە و هەڵهاتووە و هەروەها تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری کوشتنی ئەم ژنە کە بووەتە قوربانی توندوتیژیی بنەماڵەیی، لە بەردەستدا نییە.

سیاسەتی گشتیی تاوانکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر پرسی توندوتیژی بنەماڵەیی و ژنکوژی، پشتیوانیکردنە لە سیستەمی پیاوسالاری. ئەم سیاسەتە، جیا لەوەی کە توندوتیژی بنەماڵەیی بە تاوان پێناسە ناکات و سزادان لەم بوارەدا هیچ پێناسەیەکی ڕوونی نییە، سەبارەت توندوتیژی لەسەر ژنان و بەتایبەت توندوتیژیی بنەماڵەیی هیچ سزایەکی ڕوون نییە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی تەشەنەسەندن و ئاساییبوونەوەی تاوان دژی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە