برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

فەرهاد سولەیمانی و حەمزە سولەیمانی، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ و دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئومێد ئیبراهیمی و عادڵ محەممەدنژاد و ه

١٨ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٤:٠٦


هەنگاو؛ شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

فەرهاد سولەیمانی و حەمزە سولەیمانی، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ و دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئومێد ئیبراهیمی و عادڵ محەممەدنژاد و هەروەها کەیوان (ناوبانگ نادیار) کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار، لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بەناوەکانی فەرهاد سولەیمانی و حەمزە سولەیمانی، لە سنووری شاری نەوسوودی کرماشان زگ و کەمەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان برینداربووە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەز، ئومێد ئیبراهیمی تەمەن ٢٠ ساڵ و عادڵ محەممەدنژاد تەمەن ٢١ ساڵ، کۆڵبەرانی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریدارکران. ئومێد ئیبراهیمی لاقی بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان پێکراوە.

پێشتر واتە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز، کەیوان (ناوبانگ نادیار) کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی ساچمەیی بریندارکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە