برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود

مەنسوور سولەیمانی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار کرا.

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢١:٥٢


هەنگاو: سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

مەنسوور سولەیمانی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣) بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، مەنسوور سولەیمانی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی «دەنگی» سەر بە سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارم ئەم کۆڵبەرە لە دوای برینداربوونی لە بەشی لاقییەوە، بۆ ناوەندی دەرمانی نەوسوود گوازراوەتەوە و دواتر بە هۆی قووڵی برینەکەی و پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی گەیەنراوەتە شاری پاوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی پاییزی ئەمساڵدا لانی کەم ٣ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە