برینداربوونی ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

دوو کۆڵبەر خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی فەرهاد محەممەدی و کەیوان ئەحمەدی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی مەحموود کامەرانی، کۆڵبەرێکی خەڵکی ش

٢٣ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٢:٥٨

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەر خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی فەرهاد محەممەدی و کەیوان ئەحمەدی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی مەحموود کامەرانی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی فەردین و هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر کە ناسنامەکەی ناڕوونە و هەنگاو بەدواداچوونی بۆ دەکات، لەسەر سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی کەیوان ئەحمەدی، تەمەن ٣٤ ساڵ و فەرهاد محەممەدی، تەمەن ٢٧ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی سەقزن و هەروەها مەحموود کامەرانی، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

هاوکات کۆڵبەرێک بە ناوەکان فەردین (ناوبانگی ڕوون نییە)، خەڵکی گوندی "بەلەبزان"ی سەر بە شاری پاوە و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی "تازاوا"ی سەر بە ناوچەی شاهۆی شاری ڕوانسەر کە هێشتا ناسنامەی ڕوون نییە و هەنگاو سەرقاڵی بەدواچوونە لەو پەیوەندییەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود بریندار بوون.

شایانی باسە کە لەنێو ئەو کۆڵبەرانەدا، بارودۆخی تەندروستیی فەرهاد محەممەدی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز مەترسیدارە و دوای برینداربوونی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، لەژێر چاودێری و چارەسەریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە