فەرزاد گوڵ محەممەدی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی جارێکی دیکە بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی سنە گواسترایەوە

فەرزاد گوڵ محەممەدی، بەندکراوی خەڵکی کامێران بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گواس

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٦:٢٨

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

فەرزاد گوڵ محەممەدی، بەندکراوی خەڵکی کامێران بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە. ناوبراو پێشتریش بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی گوازرابووەوە و دواتر گەڕاندرایەوە بۆ بەندی گشتی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، فەرزاد گوڵ محەممەدی، بەندکراوی تەمەن ٢٣ ساڵە و خەڵکی گوندی «پاڵنگان» سەر بە شاری کامێران بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە ژووری تاکە کەسییەوە بۆ بەندی گشتی گواسترایەوە و جێبەجێکردنی سزاکەی یەک هەفتە دواخرا. ناوبراو ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لە بەندی گشتییەوە و بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانە گواسترایەوە.

فەرزاد گوڵ محەممەدی، هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە