مەریوان؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی عەلی قادری، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی عەلی قادری، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناو سنووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، عەلی قادری، خەڵکی گوندی «زەنوری» لە نزیک کەڵاتەرزان و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپات پاسداران لە کاتی کۆڵبەریدا کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە باوکی چوار منداڵ بووە، لە سنووری «ئاسناوا»ی شاری مەریوان و لەکاتێکدا لە ناو خاکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشەوختە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو زانیوییەتی کە فیشەک بەر دڵی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە و تەرمی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی سوپات پاسدارانەوە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو سنوورەکانی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە