ناڕوونیی چارەنووسی دوو لاوی پەنابەری کورد دوای وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا

دوو لاوی خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی نیما شاسواری، تەمەن ٢٤ ساڵ و هیوا مستەفایی، تەمەن ٢٧ ساڵ لە کاتی پەڕینەوە لە کەناڵی مانشی نێوان فەرەنس

٢٩ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢٣:٠١

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

دوو لاوی خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی نیما شاسواری، تەمەن ٢٤ ساڵ و هیوا مستەفایی، تەمەن ٢٧ ساڵ لە کاتی پەڕینەوە لە کەناڵی مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و ماوەی پێنج ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، نیما شاسواری و هیوا مستەفایی، کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "خانەقا"ی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانن،لە کاتی پەڕینەوە لە ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و تاکوو ئێستاش بێسەروشوێنن و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان و بەتایبەت "پاسایر نۆیەپەرسە"، تا ئێستا ٦٤ کەس لە پەنابەرانی ناو ئەو بەلەمە ڕزگار کراون، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیر و نالەبارە.

ئەو دوو لاوە کوردە پێشتر بە مەبەستی داوای مافی پەنابەری لە ڕێگەی تورکیاوە گەیشتوونەتە ئەورووپا و دواتر هەوڵیان داوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بەڵام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

لەم ماوەیەدا هەندێک لە ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ سەبارەت بە ڕەوتی نائاساییی کۆچبەران ئاماژەیان بەوە داوە کە شەپۆلی کۆچکردن گەیشتووەتە گوندەکانی کوردستان. لە حاڵەتێکدا ١١٥ کەسی خەڵکی گوندێکی شاری "دەڕەشار"ی سەر بە پارێزگای ئیلام بەرەو ئوسترالیان کۆچیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە