دوورخرانەوەی مامۆستایەکی ناڕازی بەهۆی پاڵپشتیکردنی لە خەڵکی ناڕازی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

حیکمەت ساڵحی، لە مامۆستایانی قۆناغی سەرەتایی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی سەوڵاوا بەهۆی ئەوەی پاڵپشتی لە خۆپێشانداندەرانی ساڵی پێشوو بزو

١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢٣:٠٧

 

هەنگاو؛ هەینی ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

حیکمەت ساڵحی، لە مامۆستایانی قۆناغی سەرەتایی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی سەوڵاوا بەهۆی ئەوەی پاڵپشتی لە خۆپێشانداندەرانی ساڵی پێشوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا ناو دەبردرێت، لە شاری سەوڵاوا بۆ بیجاڕ دوورخراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حیکمەت ساڵحی، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی کە ٩ ساڵ پێشینەی کاری هەیە، لە شوێنی کارەکەی خۆی لە گوندی "سەرپیر"ی بەشی هەورامانی سەوڵاوا بۆ قوتابخانەی گوندی پەرتاج سەر بە شاری بیجاڕ دوورخراوەتەوە.

بەپێی ئەو بەڵگانەی کە بە دەست هەنگاو گەیشتووە، حیکمەت ساڵحی، پێشتر لەلایەن لیژنەی لێپرسینەوە بە سزاکانی ئیداری پەروەردە و بارهێنان بەهۆیچەند تۆمەت بریتی لە "بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان"بە ماوەی دوو ساڵ دوورخرانەوە سزادرابوو.

تۆمەتەکانی حیکمەت ساڵحی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە سۆشیاڵ میدیا ڕاگەیەنراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە