برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ستار شێخی، ئەیووب محەممەدزادە و عەتا سادقی و هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕ

٣ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٤:٤٣

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ستار شێخی، ئەیووب محەممەدزادە و عەتا سادقی و هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕەحمانی، لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەتا سادقی و تەمەن ٣۵ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستی بە سەختی بریندار بووە و دواتر بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "شیفا"ی سەقز گووستراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی هەینی، ١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ستار شێخی، تەمەن ٢٧ ساڵ و ئەیووب محەممەدزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەیووب محەمەدزادە بەهۆی قووڵیی برینەکەی و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕەحمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە