دوو کەس لە میاندواو و بۆکان هەولی خۆکوشتنیان دا

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژنێک و لاوێک لە شارەکانی میاندواو و بۆکان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ١١:٠٣

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژنێک و لاوێک لە شارەکانی میاندواو و بۆکان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی سەوزی میاندواو بە ناوی “فەرزانە پاک ئاری” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیاتر لە ٩٠٪ لەشی ئەو ژنە سوتاوە و ئەگەری زیندوو مانەوەی زۆر کەمە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە (٣ی سەرماوەز/٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئەنوەر.ن” بە هۆی کێشەی ئابووری لە پارکی میلەتی ئەو شارەخۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە