محەممەد جەعفەر محەممەدی بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا

محەممەد جەعفەر محەممەدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە د

٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٧:٢٦

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

محەممەد جەعفەر محەممەدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، محەممەد جەعفەر محەممەدی، تەمەن ٥٥ ساڵە و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەر کرانی محەممەد جەعفەر محەممەدی، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی بە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و شکاندنی دەرگای ماڵی ناوبراو بووە، هەروەها توندوتیژیان لە ماڵەکەیدا لە گەڕەکی حاجیاوای شاری سنە بەکارهێناوە.

محەممەد جەعفەر محەممەدی، پێشتریش سکاڵای دژی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە لە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار کردبوو، ئەمەش وەک هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو ڕاگەیەنراوە.

شایەنی باسە کە، سیروان و مورتەزا محەممەدی، دوو کوڕی محەممەد جەعفەر محەممەدی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئاادی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەستبەسەر کرابوون

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە