برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

موختار شیعری، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری شاری نەوسوود و کەیوان محەممەدزادە، کۆڵبەری خەڵ

٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢٠:٥٨


هەنگاو؛ دووشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

موختار شیعری، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری شاری نەوسوود و کەیوان محەممەدزادە، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکومتییەکان بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، موختار شیعری، کۆڵبەری لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان و کەیوان محەممەدزادە، خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، لە سنووری کێلێی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکران.

موختار شیعری دوای برینداربوون بەهۆی سەختی برینەکانییەوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواستراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە. هەروەها کەیوان محەممەدزادە بە چەکی ساچمەیی لاقی بریندارکراوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە