برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەهدی سیمایی خەڵکی شاری سەقز، ئارمان محەممەدی خەڵکی سنە و مێهران خەڵکی کامیاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان

٩ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:٢١

 

هەنگاو: شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەهدی سیمایی خەڵکی شاری سەقز، ئارمان محەممەدی خەڵکی سنە و مێهران خەڵکی کامیاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٣) مەهدی سیمایی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری «هەنگەژاڵ» ی بانە لاقی بریندار بووە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەری ٣٤ ساڵان بە ناوەکانی ئارمان محەممەدی خەڵکی سنە و مێهران خەڵکی کامێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

ئارمان محەممەدی بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە