ئیلام؛ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنی موسەیب فەتاحبەیگی، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

موسەیب فەتاحبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و دەستبەسەرکراوێکی ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ و ٦

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:٠٤

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

موسەیب فەتاحبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و دەستبەسەرکراوێکی ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، موسەیب فەتاحبەیگی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، دوای ئەوەی کە لەلایەن لقی ٣ی جێبەجێکردنی سزای تاوانەکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیلام بانگ کراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ و ٦ ساڵ بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی پارێزگای ئیلامەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی پار، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٢ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە