دەستبەسەرکردنی ئارمان مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارمان مینبەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر ک

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٩:٥٤

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارمان مینبەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئارمان مینبەری، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوون بنەماڵەکەی بۆ بارودۆخ و چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکان لەم بارەیەوە وەڵامی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە