سنووری نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

هێزە چەکدارە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا سێ

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢١:٣٠


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هێزە چەکدارە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و ڕوانسەر بەسەختی بریندارکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی حوسێن ڕۆستەمی، خەڵکی شاری جوانڕۆ و فەرهاد (ناوبانگ نادیار) خەڵکی "تازاوا" سەر بە شارۆچکەی شاهۆی شاری ڕوانسەر بەتەقەی هێزە حکومەتییەکان بریندارکراون.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە ڕەوتی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران برینداربووە کە ناسنامەی تا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەکراوە. ئەو کۆلبەرانە دەست و لاقیان بریندارکراوە.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا کوشتنی کۆڵبەرەکان بەنیسبەت چەند ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرز بووەتەوە بە شێوەیەک کە ٤١ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و لانی کەم ٢٩٢ کۆڵبەریش بریندارکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە