سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی هونەرمەند شۆڕش ئەبووبەکری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شۆڕش ئەبووبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئ

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢٣:٥٢

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

شۆڕش ئەبووبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٨ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی لاو خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شۆڕشی ئەبووبەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ پیشاندانی هیچ بەرگەیەکی یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری تەواو لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شۆڕشی ئەبووبەکری لەبەر دەستدا نییە، هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ وڵام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە