دەستبەسەر کرانی شاهین غەفووری مامۆستای زانکۆ لە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شاهین غەفووری، خەڵکی شاری دێولان، خوێندکار و مامۆستای زانکۆی ئازادی شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارەد

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٠:١٩

 

هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤

شاهین غەفووری، خەڵکی شاری دێولان، خوێندکار و مامۆستای زانکۆی ئازادی شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٥ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، شاهین غەفووری، تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی شاری دێولان لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شاهین غەفووری، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری بەرنامەنووسین و هەروەها مامۆستای لە زانکۆی ئازادی قوروە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شاهین غەفووری لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە