بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

هیوا ئەمینی، تەها گوڵ محەممەدی و ڕەزا حەسەنی، خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی حەمید، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:٠٥

 

هەنگاو؛ سێشمە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هیوا ئەمینی، تەها گوڵ محەممەدی و ڕەزا حەسەنی، خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی حەمید، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٨ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هیوا ئەمینی کۆڵبەری تەمەن ٢١ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لاقی بریندار بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، تەها گوڵ محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز و حەمید (نازناوی نادیارە)، تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی سایین قەڵا، لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی بریندار بوون.

هەروەها، ڕۆژێک پێش ئەوەش واتە ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بەناوی ڕەزا حوسێنی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە