دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کەریم سەنگەری و سیامەند مینا لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆمار

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٣:٣٣

 

هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کەریم سەنگەری و سیامەند مینا لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی سیامەند مینا لە گوندی "گوردەبەردان" و کەریم سەنگەری لە گوندی "قەرەشڵاخ" و ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ترساندن و گەمارۆدانی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ئاکامدا ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەرکردووە.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە، هێزە ئەمنییەکان دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی سیامەند مینا و کەریم سەنگەری و پشکنینی ماڵەکەیان دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتی و ئەلیکترۆنییەکانیاندا گرتووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە