کۆڵبەرێکی خەڵکی نەغەدە لە پیرانشار کوژرا
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەغەدە لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٣١
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەغەدە لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٣٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزەچەکدارەکانی ئێران کە لە سنووری دلاوەرانی پیرانشار جێگیر بوو، دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا گیانی لە دەست داوە، ”محەمەد عەباسی“ تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی گودنی ”دایماو“ی نەغەدە ڕاگەیاندووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەماوەی دوو ڕؤژی ڕابردوودا لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار ٣ کۆڵبەر کوژراون و ٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.