دەستبەسەرکرانی موحسین عەزیزی هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە

موحسین عەزیزی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە و دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٧:٠٥

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

موحسین عەزیزی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە و دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، موحسین عەزیزی، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە لە ئەنجامی هەڵکوتانی زیاتر لە ٦٠ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەزیزی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە سازکردنی جەوی ترساندن و تۆقاندن ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە