باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا

باپیر بەرزە، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری پیرانشار، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا س

٢٣ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٤:٠٢

 

هەنگاو: شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣

باپیر بەرزە، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری پیرانشار، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپاوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا. ناوبراو دواجار لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٣ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، باپیر بەرزە، خەڵکی گوندی "چیانە"ی سەر بە شاری پیرانشار، پاش ئەوەی کە لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەیدیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان"، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

باپیر بەرزە ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.

سایانی باسە کە ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کراوە و سزای قورسی دادوەریی بەسەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە