بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی شەش چالاکی کرێکاری

هەنگاو: دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی شەش چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لە سنە بەڕێوە چوو و دادگا حوکمی دوو کەسیان کەم کردەوە و ٤ کەسیش حوکمەکەیان پەسەند کرا.

١٠ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٣:١٨

 

هەنگاو: دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی شەش چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لە سنە بەڕێوە چوو و دادگا حوکمی دوو کەسیان کەم کردەوە و ٤ کەسیش حوکمەکەیان پەسەند کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دادگای پێداچوونە شەش چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لە لایەن لقی چواری دادگایی پێداچوونەوەی سنە بڕێوەچوو و ئەو شەش کەسە سەرجەم حوکمی دوو ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

ئەو شەش چالاکە کرێکاریە بە ناوەکانی (مێهرداد سەبوری، دڵنیا سەبوری، ئومید ئەحمەدی، ئارام محەمەدی، شاهۆ سادقی و ڕۆژین ئیبراهیمی) پێشتر بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” لە ڕێگەی بەشداری لە چالاکی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە سالی ٢٧١٦، لە لایەن دادگای شۆرشی سنە سەرجەم چوار ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.

بە پێی ئەو حوکمەی دادگای پیداچوونەوە، مێهرداد و ئومید هەرکامەیان بە ساڵێک، ئارام و شاهۆ هەر کامەیان بە ٩١ ڕۆژ و دڵنیا و ڕۆژین هەرکام بە سێ ڕۆژ بەندکران سزا دراون.

ڕۆژین و دلنیا پشێتر هەر کامەیان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو. دادگا حوکمی باقی چالاکەکانی وەک خۆی پشطڕاست کردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە