بۆکان؛ دەستبەسەکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ناسر محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ناسر محەممەدی، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگ کراوە، دەست

هەنگاو: شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ناسر محەممەدی، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەسەر کرا و هەنووکەش چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ناسر محەممەدی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە محەممەدی بۆ چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ ئاکامێکی نەبووە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.