ئیلام؛ ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەندی کورد جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا

ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەرکرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابو

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٩:٥٢

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣

ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەرکرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ساسان چەمەن ئارا، لە هونەرمەندانی دانیشتووی ئەو شارە و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە و بۆ بەندیخانەی ئەو ناوەندە ئەمنییە گواستوویانەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ساسان چەمەن ئارا دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو هاووڵاتییە گرتووە و هەروەها ماڵی خوشکەکەیان پشکنیوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ساسان چەمەن ئارا زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری ئیلام لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی مەزڵووم سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە