کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان پاسەوانی سنووری عێراق

کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە ناوی هۆشیار مەحمووی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور (حەرەس حدود)ی عێراق لە سنووری نەوسوود کوژرا و

٢ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٧:٥٧

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە ناوی هۆشیار مەحمووی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور (حەرەس حدود)ی عێراق لە سنووری نەوسوود کوژرا و لانی کەم دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤) هێزەکانی حەرس حدود (پاسەوانی سنوور)ی عێراق لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لانی کەم کۆڵبەرێک بە ناوی هۆشیار مەحموودی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شمشێر سەر بە شاری پاوە کوژراوە.

هەنگاو زانیویەتی ئەم کۆڵبەرە هیچ بارێکی پێ نەبووە و لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ و فیشەک بەر سەری کەتووە.هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە تا ئێستا ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی ڕزگار فەرەجی ڕوون بووەتەوە بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی نەوسوود گواستراونەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە ئەفسەرانی کوردیحەرەس حدودی عێراق لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ی کەناڵی ڕووداو بە بەشداریی یەکێک لە هاوکارانی هەنگاو کە مژارەکەی لەسەر بێرێزی بە کۆڵبەران لە لایەن ئەو هێزانەوە بوو، ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە بەغداوە فەرمانمان پێ کراوە کەمەر بە خوارەوەیە کۆڵبەران بکەینە ئامانج و تەقە لە کۆڵبەران بکەین.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە