مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بەناوی جەعفەر مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٤:١٩

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بەناوی جەعفەر مەحموودی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٤ ساڵ بەناوی جەعفەر مەحموودی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، جەعفەر مەحموودی بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە