دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو چالاکی ئایینیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دوو برا و چالاکانی ئایینی بە ناوەکانی ئیسماعیل پەرچەمی و محەممەد پەرچەمی و خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکا

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٥:١١

 

هەنگاو: سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو برا و چالاکانی ئایینی بە ناوەکانی ئیسماعیل پەرچەمی و محەممەد پەرچەمی و خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەنووکەش چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٩ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، دوو برای خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی ئیسماعیل پەرچەمی، تەمەن ٣٠ ساڵ و محەمەد پەرچەمی، تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیان بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو برایە لەسەر چارەنووسی کوڕەکانیان تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە