سەحەر کازمی دیسان ڕەوانەی بەندیخانە کرا
هەنگاو:سەحەر کازمی، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە کە دوایی ١٠٠ رۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دووبارە گەڕێندرایەوە بەندیخانە.
هەنگاو:سەحەر کازمی، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە کە دوایی ١٠٠ رۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دووبارە گەڕێندرایەوە بەندیخانە.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١١ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢ی دێسامبری ٢٠١٨) دوای ١٠ ڕۆژ ئازادی دوبارە گەڕایەوە بەندیخانە.
ئەو چالاکە ژینگە پارێزە، ڕۆژی دووشمە (٣ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩٨) دوای ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ناشتن و ئاسپەردە کردنی تەرمی باوکی ئازاد کرابوو.
رۆژی پێنجشەممە(٢٤ی خەزەڵووەری ٢٧١٨) مەهوەش ئەمیری دایکی سەحەر کازمی و مادێح فەتحی هاوژینی ناوبراو بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوون و دەستبەسەر کران.
سەحەر کازمی، ڕۆژی پێنجشەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.
ناوبراو یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی شاری سنە بووە و هەر بە بۆنەی چالاکیەکانیەوە دەستبەسەر کراوە.