بانە؛ ناڕوونی چارەنووسی فەخرەددین کەریمپوور لە سێیەمین حەفتەی دەستبەسەربوونیدا

فەخرەددین کەریمپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە نزیکەی سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرک

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢١:٢٦

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

فەخرەددین کەریمپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە نزیکەی سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، فەخرەددین کەریمپوور هاووڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

لەحاڵێکدا کە سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە تێدەپەڕێت، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە زانیاری پێدان لەوبارەیەدا ڕێگریدەکەن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە