دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شنۆ

سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئ

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:٢٨

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٣ جەنیوەری ٢٠٢٤)، سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی، هەردووکیان تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە