پیرانشار؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی عیرفان مەحموودی

عیرفان مەحموودی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٠:٣٦

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

عیرفان مەحموودی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە عیرفان مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، عیرفان مەحموودی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

عیرفان مەحموودی کە تەمەن ٢٦ ساڵ و باوکی منداڵێکە، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەدواداچوون لەسەر بارودۆخی ناوبراو لەلایەن بنەماڵەکەیەوە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە