سەلمان ئەفرا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە

بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی سەلمان ئەفرا، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆمار

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٦:٥٦

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی سەلمان ئەفرا، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٥ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، سەلمان ئەفرا، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو زیندانی سیاسییەی پێشوو، لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە ناوبراو پێشتریش واتە لە ساڵی ٢٧١٨ سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە، دوای ماوەیەک لە بەندیخانە بە مەرج ئازاد کراوە و دیسان لە کاتی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی کورد لە نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٢ دەستبەسەر کراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە