نۆشەهر؛ ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی، نووسەری کورد بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا

ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی ناسراو بە سەرگالیش، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کورد و خەڵکی کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەن

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٠:٣٨

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی ناسراو بە سەرگالیش، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کورد و خەڵکی کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی نۆشەهر گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٤ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی، خەڵکی گوندی ماشمیانی سەر بە کەلاردەشت، دوای بانگکران لەلایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ نەندیخانەی ناوەندیی نۆشەهر گواستراوە.

سزای شەش مانگ بەندکرانی ئەو نووسەرە، بە ڕای باز گۆڕدراوە و بۆ ئەو مەبەستە ماوەی بەندکرانەکەی خۆی لە مەزرایەکی کار لە کەلاردەشت تێپەڕدەکات.

ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری تونەکابۆن، بەتۆمەتی "بێڕێزیکردن بە خامنەیی" سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. شایەنی باسە کە دادگا لەگەڵ گۆڕانی سزای ناوبراو بە بەندکرانی هەڵپەسێندراو دژایەتی کردبوو.

ئەو نووسەرە، هەتا ئێستا چەندین کتێبی لەژێر ناوی "هەستانەوە"، "بەربوونەوەی ٥٧"، "قوتابی تەمبەڵ"، "گەڕانەوە لە قیامەت"، "موناجاتی سەرگالیش" و "مامۆستای قوتابخانە"ی بڵاوکرووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە