میاندواو؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی شەهرام ڕەنجبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٧:٥٤

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی شەهرام ڕەنجبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٢ جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهرام ڕەنجبەر لە گوندی «گامێش گوڵی» و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێڕێزیکردن بە ناوبراو و بنەماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و چارەنووس و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە، هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە