بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئەمیر بەشات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
ئەمیر بەشات، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "برایماوای"ی ناوچەی "ئاڵەشین" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسل
هەنگاو؛ یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
ئەمیر بەشات، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "برایماوای"ی ناوچەی "ئاڵەشین" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئەمیر بەشات، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "برایماوا"ی سەر بە شاری بۆکان، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ماڵەکەی، بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.