دەستبەسەرکرانی ۱۱۷ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

١٠ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢٣:٥٥

هەنگاو؛ سێشەممە ١۰ی خەرمانانی ٢٧٢۶

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶دا لانی کەم ۱۱۷ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۲۰ چالاکی ژن، ۲ منداڵ، ۷۵ هاووڵاتیی کورد، ۱۴ هاووڵاتیی بەهایی و ۶ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای ئورمیە بە ۴۵ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.

 

جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ئورمیە بە ۴۵ حاڵەت، سنە ۲۰ حاڵەت و ئیلام بە ۸ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.

پارێزگای ئورمیە: ۴۵ حاڵەت (سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە هاووڵاتییانی کورد بوون)

پارێزگای سنە: ۲۰ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ۸ حاڵەت (۸ هاووڵاتیی کورد)

پارێزگای خووزستان: ۶ حاڵەت بریتی لە (۴ هاووڵاتیی عەرەب، ۱ هاووڵاتیی لوڕ و ۱ هاووڵاتی بە ناسنامەی نەتەوەیی نادیارەوە)

پارێزگای مازەندەران: ۶ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی مازەنی و ۵ هاووڵاتیی فارس)

پارێزگاکانی ئەلبۆرز، سیستان و بەلووچستان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: هەر یەک ۵ حاڵەت

پارێزگاکانی ئیسفەهان و تاران: هەر یەک ۳ حاڵەت

پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ۳ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی کورد و ۲ هاووڵاتیی فارس)

پارێزگاکانی خوراسانی باشوور، لوڕستان، کرماشان، یەزد، گیلان، قوم و کۆهگیلوویە و بوویێر ئەحمەد: هەر یەک ۱ حاڵەت

پارێزگای هۆرمۆزگان: ۱ حاڵەت (۱ هاووڵاتیی بەلووچ)

 

جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستدا لانی کەم ۷۵ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ۶۴٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بووە. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۶ هاووڵاتیی بەلووچ و ۵ هاووڵاتیی تورک دەستبەسەر کراون.

هاووڵاتییانی کورد: ۷۵ حاڵەت

هاووڵاتییانی فارس: ۲۰ حاڵەت

هاووڵاتییانی بەلووچ: ۶ حاڵەت

هاووڵاتییانی تورک: ۵ حاڵەت

هاووڵاتییانی عەرەب: ۴ حاڵەت

هاووڵاتییانی لوڕ: ۳ حاڵەت

هاووڵاتییانی گیلەک و مازەنی: ۲ حاڵەت

ناسنامەی نەتەوەیی ئاشکرا نەکراو بۆ هەنگاو: ۲ حاڵەت

 

دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان

دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی ئاگۆستدا وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ۱۷ چالاکی مەزهەبی بریتی لە ۱۴ چالاکی بەهایی، ۲ چالاکی سوننەمەزهەب و ۱ چالاکی شیعەمەزهەب لەوان ۷ ژن دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.

چالاکانی بەهایی؛

سورەیا مەنووچێهرزادە خەڵکی ساری، ئەرسەلان یەزدانی، بابەک زەینەلی، سەبا تائێف، فواد تائیفی، شێروین شەبڕۆخ و عەلی باقرکاشی شەش هاووڵاتیی خەڵکی کەرەج، ماراڵ ڕۆشەنی خەڵکی ساری، نگار بەدیعی خەڵکی ساری، شیما سەنایی خەڵکی ساری، فاخرە زاهیدی خەڵکی ساری، ئیمان ڕەشیدی خەڵکی یەزد، سەریر مۆوەقێن خەڵکی ئیسفەهان و ئیلهام خەلس خەڵکی ئیسفەهان.

چالاکانی سوننەمەزهەب؛

سەید لەتیف سەبری خەڵکی مەهاباد، میلاد حەیدەری خەڵکی ئەهواز

چالاکانی شیعەمەزهەب؛

محەممەدباقر خەرازی خەڵکی قوم

 

دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۲ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۲ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ڕێژەیە ۱.۸٪ی کۆی دەستبەسەرکراوان لەو مانگە پێکدێنێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دوو منداڵە دەستبەسەرکراوە کورد و بەلووچ بوون و ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛

۱ـ کوردیا حەمیدی، تەمەن ۱۶ ساڵ خەڵکی دیواندەرە

۲ـ ستایش بامێری، تەمەن ۱۷ ساڵ خەڵکی ئێرانشار

 

دەستبەسەرکرانی ۲۰ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۲۰ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۱۷.۸٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە پێکدێنن.

لانی کەم ۷ ژنی بەهایی و ۸ ژنی کورد دەستبەسەر کراون و ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛

ساری: ۱ـ سورەیا مەنووچێهرزادە ۲ـ ماراڵ ڕۆشەنی ۳ـ نگار بەدیعی ۴ـ شیما سەنایی ۵ـ فاخرە زاهیدی

مەهاباد: ۶ـ شیرین مەسعوودی ۷ـ سەیران عەرەبی

ئیسفەهان: ۸ـ سەریر مۆوەقێن ۹ـ ئیلهام خەلس

ئێرانشار؛ ۱۰ـ شیما بامێری ۱۱ـ سائێمە بامێری

ئورمیە: ۱۲ـ بەفرین ئەحمەدوەش

چاڵدێران: ۱۳ـ زەهرا پیردێهقان

ماکۆ: ۱۴ـ پەروین راسێق قزڵباش

بەندەرعەباس: ۱۵ـ لەیلا موعەلیمی

پیرانشار: ۱۶ـ نازەنین حوسێنپوور

دیواندەرە: ۱۷ـ مریەم مورادیان

ئاودانان: ۱۸ـ ڕازییە هاشمی

دێزفوول: ۱۹ـ نەجمە سادات بونیان

مەشهەد: ۲۰ـ مریەم تەجەنگی

 

دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶

لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶دا دەستبەسەرکرانی لانی کەم یەک خوێندکاری زانکۆ و یەک مامۆستای زانکۆ تۆمار کراوە.

مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛

۱ـ مەهدی سەعدوەندی خەڵکی ئیسفەهان

خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛

۱ـ شەهریار شەمس خەڵکی تاران

 

دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی ئاگۆست

لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەرکرانی هیچ چالاکێکی میدیایی تۆمار نەکراوە.

 

دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان

لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۶، لانی کەم ۱ نووسەر و ۲ هونەرمەند لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

نووسەرانی دەستبەسەرکراو؛

۱ـ ئەمین سووری خەڵکی خوڕەمئاوا

هونەرمەندانی دەستبەسەرکراو؛

۱ـ ئەمین ناسری خەڵکی ئیلام

۲ـ ئارمین نوورانی خەڵکی تاران

 

ناسنامەی تەواوی ئەو ۱۱۷ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە