بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی جەبار وەیسی، یەزدان و بەرزان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٠٩:١٠

 

هەنگاو؛ سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی جەبار وەیسی، یەزدان و بەرزان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٩ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، جەبار وەیسی خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر بە شاری سەلاس باوەجانی، یەزدان (نازناوی نادیارە) و بەرزان (نازناوی نادیارە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە سەختی بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە هۆی تەقەی هێزەکان بە سەختی بریندار بووە و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و بۆ ناوەندی دەرمانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە