تەقینەوەی مین لە دێهلۆڕان برینداربوونی هاوڵاتیەکی لێ کەوتەوە
هەنگاو:بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنووریەکانی ئیلام، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.
١٣ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٣:٢٩
هەنگاو:بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنووریەکانی ئیلام، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ سێ شەممە (١٣ی سەرماوەزی٢٧١٨/ ٤ی دێسامبری ٢٠١٨) بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەخشی موسیانی شاری دێهلوڕان،لاقی هاوڵاتییەکی کورد پەڕی.
ئەسەدووڵڵا مەهاجر، بەرپرسی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی ئەو شارە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی تەقینەوەی ئە مینەوە هاوڵاتیەکی تەمەن ٦٠ ساڵ لاقی پەڕێوە و تووشی خوێنبەربوونێکی سەخت هاتووە.
ئەو هاووڵاتییە بۆ ناوەندەی دەرمانیەکانی ئیلام گوازراوەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەسەرەتای پاییزەوە ٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژراون و ١١ هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون.