سنووری بانە؛ بریندارکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

دوای ئەوەی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بێهنام شەریفیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە گیراوە و دەست و چاویان بەستووە، بە شێوەیەکی دڕندان

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٢:٤٠

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوای ئەوەی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بێهنام شەریفیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە گیراوە و دەست و چاویان بەستووە، بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە و ئێسکی چەند شوێنێکی جەستەیان شکانداووە و دواتر بە فیشەک لاقیان بریندار کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣٠ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بێهنام شەریفیان، بەهۆی لێدانی دڕندانە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بەسەختی بریندار بووە و دوایی دەست و لاقیان بەستووە و فیشەکێکیان لە لاقی داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهنام شەریفیان هەنووکە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە لەژێر چارەسەریی پزیشکدایە و بە وتەی پزیشکەکان دەبێت چەندین نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت تاکوو تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە جێگیر دەبێتەوە.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە چەکی کڵاشینکۆف لە لاقی هاووڵاتییەیان داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە