مەترسی ڕادەستکردنەوەی بیژەن مورادی، پەنابەری سیاسی کورد لە تورکیاوە بۆ ئێران

بیژەن (هەڵمەت) مورادی، پەنابەری سیاسی کوردی خەڵکی شاری کامێران مەترسی جددیی ڕادەستکردنەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەرەوە ئێران لە ئارادایە. ناوبراو سێ

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٨:٤١

 

هەنگاو؛ هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بیژەن (هەڵمەت) مورادی، پەنابەری سیاسی کوردی خەڵکی شاری کامێران مەترسی جددیی ڕادەستکردنەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەرەوە ئێران لە ئارادایە. ناوبراو سێ مانگی پێشووی لە بێدەنگی چڕی میدیاکاندا لە دەستبەسەربووندا تێپەڕکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەترسی ڕادەستکردنەوەی بیژەن مورادی، پەنابەری تەمەن ٣٢ ساڵی کورد بەرەو ئێران، دوای سێ مانگ دەستبەسەربوونی ناوبراو لە تورکیا لە ئارادایە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بیژەن مورادی، لە ماوەی سێ مانگ دەستبەسەربوونیدا لە کەمپی ئەدێرنە لە تورکیا، هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەمالەکەیدا نەبووە و هەر ئەوە نیگەرانی بنەماڵەکەی سەبارەت بە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی ناوبراو بۆ ئێران لێکەوتووەتەوە.

هەتا ئێستا پۆلیس و دەزگای دادوەریی تورکیا هیچ زانیارییەکیان لەسەر دۆخی یاسایی بیژەن مورادی و چارەنووسی ئەو پەنابەرە سیاسییە لەو ماوەی دەستبەسەربووە بە پارێزەرەکەی نەداوە.

شایەنی ئاماژەپێدانە کە، بیژەن مورادی پێنج ساڵ پێشینەی چالاکی سیاسی بووە و نزیک سێ مانگ و نیو پێشتر، لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا و پێشکەشکردنی داوای پەناخوازی لە سنووری نێوان تورکیا و یۆناندا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.

لە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بیژەن مورادی، گیانی ئەو پەنابەرە سیاسییە بەهۆکاری چالاکییەکانی پێشووی دژ بە کۆماری ئیسلامی و ئیمکانی سازکردنی دۆسیەی ئەمنییەتی بۆی لەلایەن ئێرانەوە، گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە