هاووڵاتییەکی بۆکانی حوکمی ٣٠ مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپا
هەنگاو: کەیوان عەبدوڵازادە، هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای هاوین لە نزیک شاری کەرەج، هێرش کرایە سەری و هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لێ کرد،لەلایەن .
هەنگاو: کەیوان عەبدوڵازادە، هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای هاوین لە نزیک شاری کەرەج، هێرش کرایە سەری و هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لێ کرد،لەلایەن دادگایەکی کەرەجەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان عەبدوڵڵازادە لە یەکەمین دانیشنی دادگایی خۆی لە کەرەج، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکران و لێدانی ٦٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپاوە.
کەیوان عەبدوڵازادە کوری ڕەسوڵ، خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی گەلاوێژ٢٧١٨/ ٥ ژانویە ٢٠١٨) لە هەشتگرد بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاغ، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە هێرش کرایە سەری، دوایی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەرپرسان بە مەبستی سەرپۆش دانان لەسەر هەڵەی خۆیان، نزیکەی ٨ گرەم هێرۆیین لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دادەنێنو پەروەندە سازی بۆ دەکەن.
ناوبراو دوای زیاتر لە مانگێک و ڕۆژی پێنج شەممە (١٨ی گەلاوێزی ٢٧١٨ / ١٠ی ئاگۆستی ٢٠١٨) بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیوۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.