برینداربوونی دوو کۆڵبەری لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی حەمزە یووسفی و مەنسوور میروەیسی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدا

١٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٠:٤٤

 

هەنگاو: یەکشەممە، ١۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی حەمزە یووسفی و مەنسوور میروەیسی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٤ی فێبریوەریی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حەمزە یووسفی و مەنسوور میروەیسی بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە و هەنووکەش باری تەندروستیی حەمزە یووسفی ناجێگیرە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانی کەم ۶ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٤٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە