بریندارەکەی دوێنێی تەقینەوەی مین لە دێهلۆڕان، گیانی لە دەست دا
هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ کە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای .
هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ کە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە سەختی بریندار بوو، گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو پیاوە بە ساڵاچووەی کە ڕۆژی ڕابردووی بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەخشی موسیان سەر بە شاری دێهلۆڕان لاقێکی لە دەست دابوو و بە سەختی بریندار بوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٦٠ ساڵانە ڕۆژی سێ شەممە (١٣ی سەرماوەزی٢٧١٨/ ٤ی دێسامبری ٢٠١٨) بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەخشی موسیانی شاری دێهلوڕان،بە سەختی بریندار بوو و پاش یەک ڕۆژ ئەمڕۆ گیانی لە دەست داوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لەسەرەتای پاییزەوە ٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژراون و ١١ هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون.