برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی مەهاباد و جوانڕۆ بە ناوەکانی حاسڵ کوورانی و نەریمان عەزیزی لە سنوورەکانی هەنگەژاڵی بانە و نەوسوود لە نزیک پاوە بە تەقەی

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٥:٠٢

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی مەهاباد و جوانڕۆ بە ناوەکانی حاسڵ کوورانی و نەریمان عەزیزی لە سنوورەکانی هەنگەژاڵی بانە و نەوسوود لە نزیک پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٧ی فێبریوەریی ٢٠٢٤)، حاسڵ کوورانی تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ڕانی بە سەختی بریندار بووە.

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نەریمان عەزیزی خەڵکی گوندی «زێڕان» سەر بە شاری جوانڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ٦٠٠ پارچە ساچمەی بەر کەوتووە و بریندار بووە.

هەنگاو زانیویەتی کە پزیشکەکان بۆ دەرهێنانی ساچمەکان لە جەستەی ئەم کۆڵبەرە بڕە پارەیەکی زۆریان داوا کردووە کە ئەم کۆڵبەرە نەیتوانیوە ئەم بڕە پارەیە دابین بکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە