دەستبەسەرکردنی کارزان ئاسم، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی کارزان ئاسم، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٤:٢٤

 

هەنگاو: شەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی کارزان ئاسم، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، کارزان ئاسم، کاسبکاری تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئاسم، ناوبراو لە بازگەی دەروازەی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە دارانەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە