لە سەوڵاوا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی

هەنگاو: گرووپی سەر هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی سەربازی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە نێو شارەکانی کوردستان چالاکی دەکات، هێرشی کردووەتە .

١٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٤٠

 

هەنگاو: گرووپی سەر هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی سەربازی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە نێو شارەکانی کوردستان چالاکی دەکات، هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی حکومت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوە، ئەندامانی ئەو گرووپە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی چوارشەممە (١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٥ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی و زیانێکی زۆریان پێگەیاندووە.

لەو ڕاگەیەندراوەتەدا هاتووە کە ئەندامانی هەڵۆکانی زاگرۆس بۆ ماوەی ٣٠ خولەک تەقەیان لە بنکەی سەربازی ”“تەپەی عوسمان“ لە سەوڵاوا کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە چەند چەکداری ئێران کوژراون و بریندار بوون و زیانێکی زۆر بە کەلووپەلی ناو بنکەکە گەیشتووە، بەڵام ئامارێکی وردی لە کوژراو و بریندارەکان بڵاو نەکردووەتەوە.

هەتا ئیستا سەرچاوەکانی هەنگاو هەواڵی ئەو تێکهەڵچوونەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و میدیا حکومەتییەکانیش هیچ شتێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە